یەکگرتوو و سۆسیالیست داوای ڕوونکردنەوە لەبارەی رادەستکردنەوەی تیرۆریستانی داعش لە یەکێتی دەکەن
لە چەند ڕۆژی رابردوودا یەکێتی ١٧٦ تیرۆریستی داعشی رادەستی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک و سەرۆک هۆزە عەرەبەکانی سنوورەکە کرد کە چەکدار و ئەمیری داعشیشیان لەنێو دابوو. بەم هۆیەشەوە کاردانەوەی توند دروست بوون.
لەمبارەیەوە نه‌سره‌دین سه‌عید مسته‌فا، لێپرسراوی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له زاخۆ و سه‌ركرده‌ی یه‌كگرتوو له ده‌ڤه‌ری زاخۆ رايگەیاند: "نازانین ئه‌م رێككه‌وتنه چییە و چۆن كراوه تا داعش راده‌ست بكرێتەوە، بۆیه شتێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی روونكردنه‌وه له‌مباره‌یەوه بداته رای گشتی، به‌داخه‌وه ده‌بوایە ئه‌م پرسه له ڕێگەی حكوومه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرابایه، نه‌ك له رێگای دیكه‌وه".
ڕوونیشی کردەوە کە ”هەموو لایەک لە هەنگاوی لەم شێوەیە لە لایەن حزبەکانەوە زەرەر دەکات، هەموو میللەتان ئاسایشی نەتەوەییەکان هەیە، دەبوایە لە هەرێمی کوردستانیشدا ئاسایشی نەتەوەیی بپارێزرایە و حزبەکانیش پابەند بکرانایە بە یاسایەکی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی“.
هەر لەمبارەیەوە شاڵاو عومه‌ر، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕايگەیاند، پێشمەرگەیەکی زۆر لە سنووری کەرکووک بە دەستی چەکدارانی داعش شەهید کران کە کوڕی محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیستیشیان لەنێو دابوو.
ئەوەشی نەشاردەوە کە دەبێت لەبارەی ئەم کارە ڕوونکردنەوە بدرێت، چونکە دەبوایە دانوستانێک ئەگەر پێویست بووە لەسەر ئەم بابەتە، لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکرایە.
دووپاتیشی کردەوە: ”به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو شه‌هیده‌مان داوه، نەدەبوایە ئاوا به‌بێ ئه‌رزش مامه‌ڵه بكرێت، ئه‌گه‌ر ئازاد كراون، زۆر مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ریش دراونه‌ته‌وە حكوومه‌تی عێراق، ئەوا هەر دەبوایە دانوستانەکە لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بکرایە“.
باسنيوز
