وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لە ڕۆژی یەکەمی جەژن قەدەغەی تەواوەتی پیادە و ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکرێنەوە و رێگەش بە هاتوچۆ جووتیاران دەدرێت بەمەبەستی دروێنەی دەغڵودان.
ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە رێگا بە میدیاکاران و تیمەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی دەدرێت هەروەها عەلوەکان لە ڕۆژی دووەمەوە دەکرێنەوە و رێگە بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە سەوزە و میوە دەفرۆشن لە کۆڵان و شەقامەکان بسوڕێنەوە.
باسنيوز
