بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر: لە رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبین لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو
ئاری محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی کەبوونەوەی کارەبا ئەو گەڕەکانەی لە ھەولێر تووشی کەم ئاوی بوون.
ئاری محەمەد هەروەها رایگەیاند، بە دابینکردنی کارەبا بۆ بیری ئەو گەڕەکانە لەڕێی مۆلیدەکانەوە، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەبوونەوەی ئاون و لە رۆژانی جەژنی رەمەزانیشدا بەردەوام دەبن لە دابینکردنی کارەبای مۆلیدە بۆ بیرەکان.
بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، تا ئێستا کارەبای مۆلیدەیان بۆ 12 بیری ئەو گەڕەکە کەم ئاوانە دابین کردووە و بەردەوامیشن لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە.
ئاری محەمەد ئاشکرای کرد، کە لە شاری ھەولێر هەزار و 160 بیر لە ھەیە، کە 90یان کارەبای مۆلیدەیان بۆ دابین کراوە، 300 بیریش دوو سەرچاوەی کارەبایان ھەیە وزیاتر لە 700 بیریش یەک ھێڵی کارەبای ھەیە.
باسنیوز
