پەرلەمانتارێک: سەرۆکی حکوومەت دەست لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هەڵناگرێت

پەرلەمانتارێک: سەرۆکی حکوومەت دەست لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هەڵناگرێت
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکوومەت دەست لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هەڵناگرێت.

خەدیجە عومەر مزوری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وتارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە خەڵکی کوردستان، کە سەرۆکی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی سورە و دەست لە چاکسازی ھەڵناگرێت.

خەدیجە مزوری پێیوایە وتارەکەی سەرۆکی حکوومەت ئاوێکی ساردی بەو لایەنانەدا کردووە، کە خۆیان بۆ دژایەتیی چاکسازی ئامادە کردبوو.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە هەڵوێستی بەشێک لە پەرلەمانتاران و لایەنەکان لەبارەی یاسای چاکسازییەوە کرد و رایگەیاند، بەشێک لەو لایەنانەی لە پەرلەمان دەنگیان بە یاسای چاکسازی دا، لە ژێرەوە دژایەتیی چاکسازی دەکەن، چونکە یاساکە لە بەرژەوەندیی کەسی و حزبیی ئەوان دەدات.

لە بارەی موزایەدەی سیاسی ئەو لایەنانە لە بارەی روبەروبونەوەی چاکسازی گوتی ئەو لایەنانە لە پەرلەمان دەنگیان بە یاساکە داوە بەڵام بەھۆی لێدان لە بەرژەوەندی کەسیان لە ژێرەوە دژی جێبەجێکردنی یاساکەن و رێگری لە چاکسازی دەکەن.










باسنیوز


Top