گەڕەکێکی ئاکرێ بەهۆی کۆرۆناوە دادەبڕێندرێت
ئێوارەی رۆژی هەینی 22-5-2020، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی کەسێکی لە شاری ئاکرێ بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 23-5-2020، بەهۆی تێکەڵیی خەڵکی گەڕەکی بیوک لە ئاکرێ لەگەڵ تووشبووەکە، ئەو گەڕەکە دابڕێندرا.
هاتوچۆ بە تەواوی لەو گەڕەکە قەدەغە کراوە و تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە پشکنینی خەڵکی گەڕەکەکە، بەتایبەت ئەوانەی بەرکەوتەیان لەگەڵ تووشبووەکە هەبووە، دەکەن.
باسنيوز
