ڕانیە.. شەش کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران

ڕانیە.. شەش کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکران
لە سێ ناوچەی سنووری شاری ڕانیە شەش کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران.

بێستون عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لێژنەی قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنکەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە بێتواتە، چوارقورنە و سەرکەپکان شەش ڕاوچییان لەکاتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کردووە.

بێستون عەبدوڵڵا هەروەها رایگەیاند، لەگەڵ شەش راوچییە لە رووبارەکانی کۆلکە، سارد و قامیشە خەریکی راوەماسی بوون و هێزەکانی پۆلیس وێڕای دەستگیرکردنیان، دەستیان بەسەر تۆڕ و کەلوپەلەنکانیشیاندا گرتووە.

ساڵانە لە 15ـی مانگی ئادار تا 15ـی حوزەیران، بەھۆی ئەوەی ماسییەکان گەرا دادەنێنەوە، ڕاوکردنی ماسی لە ھەرێمی کودستان قەدەغە دەکرێت.











باسنیوز


Top