جوان یونس ڕۆژبەیانی: سەرۆك وەزیران ڕاشكاوانە دوا، با ئێمەش ڕاستگۆیانە پاڵپشتی بین
لە وتارەكەیدا:
_ بنەماکانی حوکمڕانی و دەوڵەتداری بەڕێزیان و کابینەکەی دووبارە خستەوە بە گوێی هەموولایەک ، زۆر بە ڕاشکاوانە ووتی بۆ ئەوەی بەهێز بین ، دەبێ چاکسازی و پاکسازی بکەین.
بە هەمان شێوە نەیشاردەوە کە ئەم ئەرکە ئاسان نییە و پشتیوانی خەڵك و کەسانی نیشتیمان پەروەری ناو سەرجەم لایەنەکانی پێویستە.
بە ئاشکرا پێی ووتین بەرژەوەندی کەسیەکان دەیانەوێ ڕێگری بکەن لە سەرکەوتنەکان، ( کە جگە لە قسەی بریقەدارو ماندووکردنی دەرونی کوردستانیان ، هەوڵەکانیان هیچی لێ سەوز نابێ و ئیرادەی سەرۆک وەزیران لە خەونی بەدینەهاتووی ئەوان زۆر بەهێزترە).
_ دۆخی تەندروستی و ئابوری و تەحەدییەكانی بەردەم ئەجێندای کوردستانێکی بەهێزتری خستەڕوو، ووتی خەنجەری ژەهراوی ناو خۆمان ناتوانێ شکستمان پێ بێنێ، وە پێی ووتین نیشتیمانی بوون ئەرکە و سەرکەوتنیش خاوەنی زۆرە.
