وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف روونكردنه‌وه له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن ده‌دات
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند: "پرسی ئه‌نجامدانى نوێژى جه‌ژن، په‌یوه‌ندى به لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌یه و ئه‌وان بڕیارى له‌باره‌وه ده‌ده‌ن".
بڕیارە ئه‌مڕۆ هەینی 22/5/2020، لیژنه‌ى باڵاى بینینى مانگ له‌دیوانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى کۆببێتەوە و به‌هه‌ماهه‌نگى لیژنه لاوه‌كییه‌كان له پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان چاودێرى بینینى مانگ ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مانگ بینرا ئه‌وا مانگى ڕه‌مه‌زان 29 ڕۆژ ده‌بێت و ڕۆژى شه‌ممه 23/5/2020، یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر مانگ نه‌بینرا ڕه‌مه‌زان ده‌بێت به 30 ڕۆژ و ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 24/5/2020، ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان.
باس‌نیوز
