رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا

رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمه‌زانه‌وە، پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەیەنێ کە له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام‌ ده‌بێت.


گوتەبێژی حكوومەت هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له‌ هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز كردووە و هیوادارە له‌ رۆژانی جه‌ژندا، له‌ پێناو ته‌ندروستیی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.












باسنيوز



Top