له هه‌ولێر كه‌سێك به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/5/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كەسێكی بە ناوی (س.ف.س) تەمەن 21 ساڵ بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد".
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌و كه‌سه بڕێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) لەلابووه، هه‌روه‌ها دانی بە تاوانەكەیدا ناوه و بەپێی ماددە 14ی مادده هۆشبەره‌كان بەند كراوە.
باسنيوز
