لە كەركووك لەبری تیمەكانی ئاگركوژێنەوە خەڵك بە دەستی بەتاڵ ئاگرەکان دەکوژێننەوە
بەپێی زانیارییەكان كە لە ناوچەكەوە وەری گرتووە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/5/2020، تیرۆریستانی داعش ئاگریان لە دەخڵودانی جووتیارانی سنووری ناحیەی (زاب)ی سەر بە كەركووك بەر داوە.
ئەوەش زانراوە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە نەچوون بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە و لەبری ئەوان خەڵكی سنوورەكە دەستیان بە كوژاندنەوەی ئاگرەكە كردووە و تا نێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە توانیان ئاگرەكە بە یەكجاری بكوژێننەوە و ئاگرەكە زیانی زیاتری لێ نەكەوێتەوە.
باسنیوز
