لە سنووری كەركووك دەست بەسەر ژێرزەمینێكی پڕ لە تەقەمەنیی داعشدا گیرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/5/2020، رەعەد محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی حەویجە، ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەكانی سنووری قەزای حەویجە و هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە سنووری قەزای حەویجە، دەستیان بەسەر ژێر زەمینێكی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە".
گوتیشی: "لەناو ژێرزەمینەكەدا مووشەكی كاتوێشا و بۆمبی چێندراو و پشتێنەی تەقینەوە هەبووە، پاشان سەرجەم ئەو تەقەمەنییانە پووچەڵ كرانەوە".
باسنیوز
