زانیارى له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى ده‌خرێته ڕوو
حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كاره‌باى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند: "له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا گرفت له هێڵه‌كانى كاره‌با دروست بووه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با هه‌یه، ئێمه ئێستا له تۆڕى نیشتمانى له هه‌ولێر ڕێژه‌ى %42ى كاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو وه‌رده‌گرین، كه ده‌كاته 800 مێگاوات".
گوتیشى: "ئێستا ده‌توانین له شه‌و و ڕۆژێكدا نزیكه‌ى 13 كاژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان بده‌ین، جگه له‌و جێگایانه‌ى كێشه‌ى ته‌كنیكی له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌یان هه‌یه".
باس‌نیوز
