لە سنووری داقووق تەرمی سەربازێكی سوپای عێراق دۆزرایەوە
بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020، تەرمی سەربازێكی سوپای عێراق لە سنووری گوندی (سیراج عەسرییە)ی سنووری داقووق دۆزرایەوە، كە پێشتر داعش لەو ناوچەیە بە چەكی جۆری قەناس ئەو سەربازەی كوشتبوو.
لەم بارەیەوە، ئازاد ڕۆستەم، بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتیی لە داقووق، ئەمڕۆ چوارشممە، ڕایگەیاند، شەوی دووشەممەی رابردوو داعش بە چەكی جۆری قەناس هێرشی كردە سەر هێزێكی سوپای عێراق لە سنووری گوندی (سیراج عەسرییە)ی سەر بە داقووق.
گوتیشی، لە ئەنجامدا سەربازێك كوژرا، بەڵام دیارە ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، هەروەها هەر لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعش دوو سەربازی دیكەش بریندار ببوون.
باسنیوز
