له ئێران دوو هه‌زار و 346 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/5/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 64 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، حه‌وت هه‌زار و 183 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 346 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 126 هه‌زار و 942 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 98 هه‌زار و 808 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
