فەرمانگەی تەندروستیی کەركووك: نزیکەی 33 تۆن هێلكەی ماوە بەسەرچوو لەناو برا
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/5/2020، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند: "بەشی چاودێریی تەندروستیی سەر بە فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، لە كۆگایەكی كەركووك دەستیان بەسەر هەزار و 362 كارتۆن هێلكە، واتا 32 تۆن و 988 كیلۆ هێلكەی ماوە بەسەرچوودا گرتووە.
گوتیشی: "پاشان خاوەن ئەو گۆگایە دۆسیەی یاسایی بۆ دەركرێتەوە و ڕاپێچی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی شاری كەركووك دەكرێت، چونكە ویستوویەتی لە بازاڕدا ساخی بكاتەوە".
باسنیوز
