وەزیری تەندروستی: تۆماركردنی تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا پێشبینی كراوە
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند: "لەم چەند رۆژەی دواییدا 33 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە، ئەمەش ھەر بە شەپۆلی یەكەمی ڤایرۆسەكە ھەژمار دەكرێت".
گوتیشی: "تائێستا 434 كەس لە ھەرێمی كوردستان وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون، ئێستا 36 كەس لە نەخۆشخانە ماون و 383 كەسی دیكەش دوای وەرگرتنی چارەسەر و چاكبوونەوەیان رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە".
سامان بەرزنجی، جەختیكردەوە: "تۆماركردنی حاڵەتی نوێی تووشبوو بە كۆرۆنا پێشبینی كراوە، چونكە ھێشتا ڤایرۆسەكە بوونی ھەیە و لە عێراق ژمارەی تووشبووان لە ھەڵكشانە".
K24 -
