ته‌ندروستیى هه‌ولێر: له ئه‌گه‌ری شه‌پۆڵى دووه‌می کۆرۆنا كۆنترۆڵكردنى په‌تاكه زۆر سه‌خت ده‌بێ
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر راگه‌یاند: " دواى كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووانى په‌تاى كۆڕۆنا و هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى هاووڵاتیان، رێنماییه‌كانى خۆپارێزى وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ ناكرێن و رێژه‌ى به‌ریه‌ككه‌وتن زۆر بووه، چ له شوێنه گشتییه‌كان یان له داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و شوێنى كاركردن".
راشیگه‌یاند: "هێشتا مه‌ترسییه‌كانى په‌تاى كۆڕۆنا كۆتایى نه‌هاتووه بۆیه پێویسته هاووڵاتیان كه‌لوپه‌لى خۆپارێزى وه‌كو ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن، چونكه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى له كوردستان توشى په‌تاكه بوون".
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" هاتنه‌وه‌ى شه‌پۆڵی دووه‌مى كۆڕۆنا مه‌حاڵ نییه و پێشبینى كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر ژماره‌ى توشبووان زیاتر بێت كۆنترۆڵكردنى په‌تاكه زۆر سه‌خت ده‌بێت، چونكه له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ژماره‌ى به‌ریه‌ككه‌وتن زۆر كه‌متربوو له ئێستا، ته‌واوى داموده‌زگاكان و بازاڕ و پارك و مۆڵه‌كان داخراو بوون".
باس‌نیوز
