حكوومهت قهرزهكانی وهردهگرێتهوه
یەکێک لە ماددەکانی یاسای چاکسازی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکوومەتە لای بازرگان و وەبەرھێن و کۆمپانیاکان، ئەم ماددەیە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، حكومەت لە رێگەی بانکە بازرگانیەکانەوە بە نووسراو داوای گەڕاندنەوەی قەرزەكانی دەكات، ماوەی 10 رۆژیش بۆ گەڕاندنەوەی دیاری دەكرێت.
ھەر کۆمپانیایەک یان بازرگان و وەبەرھێنەرێك، کاتێک قەرزی کردووە، لە بەرامبەردا رەھنێکی داناوە، ئەگەر قەرزەکەی لەو ماوە بۆ دیاریکراوە نەگەڕێنیتەوە، حکوومەت بەپێی یاسا دەست بەسەر بارمەتەکان دەگرێت و دەیانفرۆشێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر بارمتەکان نرخەکانیان نەگەیشتە ئەو پارەیەی بە قەرز وەریگرتووە، حکومەت جگە لە بارمتە، دەست بەسەر موڵک و ماڵی قەرزاردا دەگرێت، ئەوانیش دەفرۆشێت.
بڕی ئەو پارەیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵانی رابردوودا، وەك قەرز بە وەبەرھێنەر و بازرگان و سەرمایەدارانی داوە، زیاتر لە 800 ملیار دینارە، کە دەکات نزیک مووچەی یەک مانگی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.
K24
