کەلار.. دوو کەس بە تۆمەتی ڕووداوی کوشتنەکەی دوێنێ شەو دەستگیر کران

کەلار.. دوو کەس بە تۆمەتی ڕووداوی کوشتنەکەی دوێنێ شەو دەستگیر کران
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هاووڵاتییەک له‌ شاری كه‌لار به ‌چه‌قۆ كوژرا، پۆلیسی شارەکە رایدەگەیەنێ کە بكوژ برازای کوژراوە و له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

عه‌لی جه‌مال ، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ( 19/5/2020)، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه‌ دوو كه‌س له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 39 ساڵی شاری كه‌لار ده‌ستگیركران كه ‌یه‌كێكیان برازای كوژراوه‌كه‌یه‌."

گوتیشی: "پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برازای كوژراوەکە، دانی بەوەدا نا کە ‌ به‌ هاوكاری هاورێیه‌كی مامی خۆی كوشتووه‌، ئێستا هەردووکیان به‌پێی مادده‌ی 405 به‌ندكراون و لێكۆلینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌".

دەرنگانی شەوی رابردوو له ‌نزیك قه‌ڵای شێروانه‌ له ‌شاری كه‌لار كه‌سێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵ به‌ ناوی (رۆكان حه‌مید )، به‌ چەقۆ كوژرا.










باسنیوز



Top