پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا، کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناسراو و سەرۆک هۆزی کۆچەر میران كرد دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بۆ بنەماڵەی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم نايف مستەفا پاشا کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناسراو و سەرۆک هۆزی کۆچەر، میران-م بيست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/19








باسنيوز



Top