لە سنووری خانەقین چوار چەكداری داعش كوژران

لە سنووری خانەقین چوار چەكداری داعش كوژران
ئەمڕۆ سێشەمە لە هێرشێکی هێزەكانی دەزگای هەواڵگریی دژە تیرۆری عێراق و بە پاڵپشتی فڕۆكەی جەنگی، چوار چەكداری تیرۆریستی داعش لە سنووری خانەقین كوژران.

لەمبارەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 2020.5.19 لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەكانی دژ تیرۆری عێراق و ئۆپراسیۆنەكانی دیالە و بە پاڵپشتیی فڕۆكەی جەنگی، لە دەشتاییەكانی سنوری قەزای خانەقین، توانیان چوار چەكداری تیرۆریستی داعش بكوژن."

گوتیشی: "هەر لەو هێرشەدا 6 بنكە و بارەگای تیرۆریستانی داعش خاپوور كراون."









باسنیوز



Top