لە سنووری دووبز دەست بەسەر 19 بۆمبی چێندراوی داعشدا گیرا

لە سنووری دووبز دەست بەسەر 19 بۆمبی چێندراوی داعشدا گیرا
لە سنووری قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، دەست بەسەر 19 بۆمبی چێندراوی داعشدا گیرا.


وەلید حەمدانی، گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای دووبز، ڕایگەیاند: "هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، لە گوندی (رەبیزە)ی سەر بە دووبز، دەستیان بەسەر 19 بۆمبی چێندراوی داعشدا گرتووە كە ئامادە كرابوون بهێنرێنە ناو شارەكان و بتەقێندرێنەوە، هەروەها دەستیان بەسەر ژێرزەمینێكی داعشدا گرتووە".


گوتیشی: "دواتر بۆمبە چێندراوەكان لەلایەن تیمەكانی ئەندازەی سەربازییەوە پووچەڵ كرانەوە و ژێر زەمینەكەش تێك دراوە".










باسنیوز


Top