لە كەركووك بەنزینخانەیەك ئاگری گرت

لە كەركووك بەنزینخانەیەك ئاگری گرت
ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری كەركووك ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدوادا نەبووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 19/5/2020، لە كەركووك، ئاگر لە تانكەرێكی هەڵگری بەنزین، هەروەها تانكەرێكی هەڵگری گاز لەناو بەنزینخانەی گەڕەكی "واست"ی شارەكە كەوتەوە، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیی بەدوادا نەبووە.

ئەوەش زانراوە، بەهۆی ئەو ئاگرەوە بەنزیخانەكە سوتا و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هێشتا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە نەیانتوانیوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.












باسنیوز



Top