فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ رای گشتی بڵاو کردەوە.
لە روونکردنەوەکەی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری تێیدا هاتووە: "له هه‌ندێ له په‌یجه‌كان، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و دوور له راستی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاو كراوه‌ته، كه گوایه پاره‌كه‌ی له مانگی دوو گه‌یشتووه و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه".
ئاماژە بەوەش کراوە، "ئه‌م هه‌واڵه به‌مەبەستی چه‌واشه‌كاری و به لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بڵاو كراوه‌ته‌وە. بانكی ناوه‌ندیی عێراق - لقی هه‌ولێر سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵه و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو رۆژانه مامه‌ڵه‌ی بانكی و نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم و بانكه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له خه‌ڵكیش به قه‌رز وه‌رگیراوه، به زۆری له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌یه".
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی
له هه‌ندێ له په‌یجه‌كان، هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما و دوور له راستی ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاو كراوه‌ته، كه گوایه پاره‌كه‌ی له مانگی دوو گه‌یشتووه و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه.
ئه‌م هه‌واڵه به‌مەبەستی چه‌واشه‌كاری و به لاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی بڵاو كراوه‌ته‌وە. بانكی ناوه‌ندیی عێراق - لقی هه‌ولێر سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵه و ته‌نیا تایبه‌ت نییه به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو رۆژانه مامه‌ڵه‌ی بانكی و نه‌ختینه‌یی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی هه‌رێم و بانكه ئه‌هلییه‌كان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له خه‌ڵكیش به قه‌رز وه‌رگیراوه، به زۆری له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌یه.
لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیی ته‌مویلكردنی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندیی عێراق – لقی موسڵیش ده‌كات.
لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له رۆژی ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا چوارچێوه‌ی كار و ئه‌ركی خۆی بۆ رای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه نه‌نێردراوه. لەم كاتە ھەستیارەدا، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لە ئەولەوییەتی كارەكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایە، به‌ڵام به‌داخه‌وه، هه‌ندێ سایت و په‌یجی ناحه‌ز و دڵره‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كان و بۆ به‌رژەوه‌ندیی ته‌سكی كه‌سانێك ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ڵكی هه‌رێم كوردستان زۆر له‌وه وشیارتره كه كه‌سان و لایه‌نێك بتوانن به موزایده كرد‌ن به قووتی خه‌ڵكه‌وه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی سیاسیی خۆیان به‌كاریان بێنن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٥/١٨
