وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ماوەی 72 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ماوەی 72 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌ باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری هاتوچۆی له‌ 72 كاتژمێری داهاتوو ده‌دات.



وەزارەتی ناوخۆ لە بەیانی ژمارە 35ی ساڵی 2020 بڕیاریداوە بە راگرتنی هاتوچۆ بەشێوەیەکی تەواو لە گشت پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و گشت یەکە کارگێڕییەکان بۆ ماوەی 72 کاتژمێر لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، و هەرکەسێک سەرپێچی بکات بەپێی بەیانی ژمارە 19ی ساڵی 2020 سزا دەدرێت.



روونیشکراوەتەوە، گشت مارکێتەکان و نانەواخانەکان ئەو شوێنانەی کە پێشتر بۆ خزمەتی هاووڵاتییان رێگەپێدراون بۆ ماوەی 72 لە یەکم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر کراوە دەبێت.







باسنيوز
Top