پەرلەمانتارێکی كوردستان: لە مەرزەکانی سلێمانییەوە هێلکەی ئێرانی بە قاچاخ هاوردە دەکرێت
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند: "تا ئێستاش هێلكه به قاچاخ له مه‌رزه‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌هێنرێته ناوه‌وه، لەوەش مەترسیدارتر، هێلکەکە لە كارتۆنی هێلكه‌ی كوردستان، به ناوی هێلكه‌ی بەرهەمی کێڵگەکانی كوردستان رەوانەی بەغدا و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سومعه‌ی بەرهەمی ناوخۆیی كوردستان بشكێنن“.
هێڤیدار ئەحمەد جەختی کردەوە کە ئه‌و هێلكانە ماوەبەسەرچوون و ”زۆربەیان له باشماخەوە هاوردە دەکرێن ده‌بن و پاره‌كه‌شی ده‌خرێته گیرفانی چه‌ند كه‌سێكه‌وه".
ئاماژەشی بەوە کرد کە لە مەرزی پەروێزخانیش بە هەمان شێوەی باشماخ، ”جووڵەیەکی مەترسیداری قاچاخچێتی دەبینرێت، هه‌ر بارێك پارەیەکی زۆری بە ناوی گومرگ لێوەردەگیرێت و پارەکەش بە چەند کەسێک دەدرێت، بۆ نموونە بارهەڵگرێکی هێلکە ١٢ هەزار دۆلاری لێوەردەگیرێت“.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی بەرهەمی خراپ و ماوەبەسەرچووی وڵاتان لە هەرێمی کوردستاندا ساخ بکرێتەوە، ”هەندێک لەو کاڵایانە کە هاوردە دەکرێن، لە نێو لیستە فەرمییەکاندا تۆمار ناکرێن“. گوتیشی: ”لە مەرزی حاجی ئۆمه‌ران، رێگا نادرێت باری ماوه‌به‌سه‌رچوو بێته ژووره‌وه، كه‌چی له‌ولا به دوو هەزار دۆلار له مه‌رزی كێلێ بارەکە هاوردە ده‌كرێت، چونكه مەرزەکانی باشماخ، پەروێزخان و کێلێ وه‌ك پێویست پابەندی ڕێنمایی و بڕیارەکان نین“.
باس‌نیوز
