دووبز.. فڕۆكەی جەنگی حەوت مۆڵگەی داعشیان تێك دا

دووبز.. فڕۆكەی جەنگی حەوت مۆڵگەی داعشیان تێك دا
گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای كەركووك، ڕای گەیاند ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری دووبز فڕۆكەی جەنگیی سوپای عێراق حەوت مۆڵگەی داعشیان تێك داوە.

وەلید حەمدانی، گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای دووبز، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 18/5/2020 لە سنووری گوند و دەشتایی و دۆڵەكانی قەزای دووبز، ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لەلایەن سوپای عێراقەوە لەدژی تیرۆریستانی داعش دەستی پێكرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات كە ماوەیەكە جموجۆڵی داعش زۆر زیادی كردووە و ئەوان لە ڕاستیدا مەترسین بۆ سەر خەڵك".

گوتیشی: "لەو ئۆپەراسیۆنەدا فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقیش بەشدارییان كرد و لە سنووری گوندەكانی "موزەیەریەر و رەبیزە و عەسریە"ی سەر بە دووبز حەوت مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان تێك دا و تا ئێستا ئەو ئۆپەراسیۆنە بەردەوامە".










باسنیوز



Top