بڕیاری تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكرێت
سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھھێنانی ھەولێررایگەیاند: "دەست بە تاپۆكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون كراوە، سەرەتا ھاووڵاتییان دەتوانن سەردانی وەبەرهێنەری پڕۆژەكەیان بكەن، پاشان سەردانی فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەولێر بكەن و یەكەكانی نیشتەجێبوون بەناوی خۆیان بكەن".
گوتیشی: "لە هەرێمی كوردستان 167 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون مۆڵەتیان پێدراوە، لە هەولێر 87 پڕۆژە هەیە و 100 هەزار یەكەیە".
عارەب، روونی كردەوە پێویستە ئەوانەی یەكەكانیان تاپۆ نەكراوە مامەڵەكانیان رایی بكەن، گوتی: "ئەگەر کەسێک بە دوای کارەکانی نەچێت، لە داهاتوودا خۆی بەرپرسیار دەبێت و بڕیارەکەش تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، تەنها بۆ هەولێر نییە".
بەگشتی لە سنووری پارێزگای هەولێر 87 پڕۆژەی نیشتەجێوون ئەنجامدراوە و بەشی زۆریان تاپۆنەكراون.
یەكێك لە بڕیارەكانی رۆژی 5ی 5ی 2020ی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تاپۆکردنی سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوونی پڕۆژەکانی سەر بە كەرتی وەبەرهێنانە لەسەر ھاووڵاتییان و خاوەن موڵكەكان.
باسنیوز
