له ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراهیم خه‌لیل نزیكەی 16 هەزار تۆن كەرەستەی جۆراوجۆر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه
کامی کەمال، گوتەبێژی کۆمه‌ڵگه‌ى دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل، ڕایگەیاند: "لە ڕۆژى 1\1\2020 تا به‌ره‌به‌یانى 2020/5/18، 15 هه‌زار و 997 تۆن و 348 كیلۆگرام كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه‌ى كومه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تىی ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون".
گوتیشى: "ئه‌و كه‌ره‌سته جۆراوجۆرانه، لەلایەن لێژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە دەروازەوه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و له‌نێو براون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون".
کۆمه‌ڵگه‌ى دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، كه‌ره‌سته‌كان پێك دێن له: كه‌ره‌سته‌ى ته‌ندروستى، خواردن و خواردنه‌وه، كۆزمهتیك، ڤێتێرنه‌رى، چاندن و بیناسازى".
باس‌نیوز
