سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە
وا بڕیارە سبەی كاژمێر 10:30 خولەكی بەیانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (78) خۆی بەڕێوە دەبات.

لەمبارەوە خانزاد مام وسوو دزەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "بەهۆی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دانیشتەكانمان ڕاگیرابوون، بۆیە لە دەستەی سەرۆكایەتی بڕیار درا ڕۆژی سێشەممە دانیشتی ئاسایی ژمارە (78) بەڕێوە ببەین".

ڕاشی گەیاند: "بەرنامەی كاری دانیشتەكەمان تایبەتە بە لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆڕنا لەسەر ئابووری هەەرێمی کوردستان و چارەسەری ئاسایشی خۆراك".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولیر گوتیشی: "بەپێی بڕگەی مادەی 33 خوێندنەوە بۆ یاداشتی دەستلەكاركێشانەوەی (ژینۆ محەمەد ئیسماعیل) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسۆنی یەكێتی دەکرێت كەلە كۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبەدا بووەتە ئەندامی سەركردایەتی".












باسنوز



Top