د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر : تەنها سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ماون
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر راگەیاند، تەنها سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر ماون و 11 رۆژە هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.
راشیگەیاند، پشکنینەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامن، کە لە بازگەکان، کەرەنتینەکان و بەشێوەیەکی هەمەجۆر ئەنجام دەدرێت.
لەبارەی رۆژانی جەژن و رێکارەکان، ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی ئەوەی لە وڵاتانی دراوسێ و هەندێک لە شارەکانی عێراق ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوە، دەبێت رێوشوێنەکان بەردەوام بن و هاووڵاتیان دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن.
K24
