وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: ئەوانەی داوای ناردنی هێزیان دەکرد لە پردێ شەرمەزار کران
سەرکەوت شەمسەدین لە دوایین چاوپێکەوتنیدا داوا دەکات، عێراق لە ڕێگەی بەکارهێنانی سوپا و هێزی سەربازییەوە ڕێگە لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بگرێت.
لە بەرامبەردا لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت هێز ده‌نێرنه هه‌موو شوێنێك، به‌ڵام پێشمه‌رگه پارێزگاری لە سنووری خۆی ده‌كات و ئەمەش به یاسا و دەستوور چه‌سپێنراوه و هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له‌مباره‌وه بدرێته ده‌ست لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق، دووره له بنه‌مای یاسایی و ده‌ستووری لە عێراق.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو پەرلەمانتارە دەبێت ئاگادار بێت، ”خاكی كوردستان به‌خوێنی پێشمه‌رگه ئاودراوه، پێشمه‌رگه هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی هه‌یه، ئەوانەی پێشتریش داوای ناردنی هێزی عێراقیان دەکرد بۆ سەر کوردستان، بینییان چۆن لە پردێ و سحێلا شەرمەزار بوون و بەسەرشۆڕی گەڕانەوە“.
نیگەرانی خۆشی لەوە دەربڕی کە پەرلەمانتارێکی کورد ئەم قسانەی کردووە و گوتی: ”هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌و قسه‌یەی بكردبایه، نه‌ده‌بوو نوێنه‌ری كورد بیكات، چونكه ئه‌گه‌ر به‌رانبه‌ر به خاكه‌كه‌ت ئاوا بیر بكه‌یته‌وه، ده‌بێت بیر له‌سه‌رشۆڕییه‌كی دیكه‌ی وه‌ك ئەوەی لە پردێ و سحێلا بەسەر ئەوانی پێش ئەودا هات، بکەیتەوە".
بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەڵوێستیان بەرامبەر ئەو قسانەی ئەندامە کوردەکەی پەرلەمانی عێراق هەبێت. گوتیشی: ”پێویستە وەزارەتی ناوخۆ و کوتلە سیاسییەکانیش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارە بگرنە بەر، یانیش ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبووردن لە کوردستان بکات“.
باس‌نیوز
