ئەمڕۆ لیژنەی كاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لە پەرلەمانی کوردستان كۆ دەبێتەوە
لەمبارەوە سەوسەن محەمەد میرخان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسییە لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیاند: " ئەمڕۆ دووشەممە 18/5/2020 وەك لیژنەی كاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید كۆ دەبینەوە، سەرباری ئەوەی ماوەی زیاتر لە مانگێكە لەگەڵ وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بریكاری وەزیر لەسەر هێڵین بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە لیژنەكەمان لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەم نزیكانەش لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كۆ دەبینەوە."
گوتیشی: "رێكارەكانی پەتای كۆرۆنا و كۆبوونەوەی نێوان لیژنەكەمان و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی دوا خست، كە بڕیار بوو گرنگترین خاڵی باس و گفتوگۆكانمان لەسەر پرسی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان بێ بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە ئەگەر مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا نەبوایە، بڕیار بوو لەم مانگەدا رووفاتی ئەنفالكراوان بهێنرابایانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام رێكارەكانی خۆپارێزی لەو پەتایە هێنانەوەی روفاتی ئەنفالكراوانی دوا خست."
سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و قوربانیانی جیۆنساید، ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ هێنانەوەی روفاتی ئەنفالكراوان کەلە بیابەنکانی سەماوە دۆزرابوونەوە و كۆمەڵێک پرسی تایبەت كە پەیوەستە بە چارەسەری كێشەی زیندانیانی سیاسی، هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە.
باسنيوز
