9 كه‌سی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون

9 كه‌سی دیكه‌ له‌ سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانی 9 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، ، هاتووه‌: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 9 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و تووشبووانه‌: 5 پیاو و 2 ئافرەت و کچ و کوڕێکی گەنجن، یەکێکیان لە گەشتی دەرەوەی وڵات گەڕاوه‌تەوە و شەش لەوان بەرکەوتووی تووشبووانی رۆژانی پێشوون و دوو تووشبووی دیکەی نوێ نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان هەیە.

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ 8 تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و توشبووەکەی دیكه‌ دانیشتووی ناحیەی بازیانە.





K24
Top