پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەوانەی باسی لامەرکەزی دەکەن نیازی خزمەتکردنی سلێمانییان نییە
سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى فراکسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند: ”لامه‌ركه‌زیه‌ت دوو ڕه‌هه‌ندى هه‌یه، سیاسى و ئیداری، له ڕووى ئیدارییه‌وه له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌ت زۆر بە ڕوونی ئاماژە بە لامەرکەزیەت دراوە بە جۆرێک ده‌سه‌ڵات بۆ یەکە ئیدارییه‌كان شۆڕ بکرێتەوە“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ”برادەرانی زۆنی سەوز ئامانجی سیاسی‌یان لە لامەرکەزی هەیە و ده‌یانه‌وێت بۆ باوه‌شى عێراق بگەڕێنەوە، وه‌ك چۆن كه‌ركووكیان فرۆشت و گه‌ڕاندیانه‌وه باوه‌شى عێراق، ئێستاش هه‌ر به داگیركراوى ماوه‌ته‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ى له نه‌هامه‌تى ده‌ژێت، ده‌یانه‌وێت سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌رینیش به‌م ده‌رده ببه‌ن“.
جەختیشی کردەوە کە ئەو تاقمەی لەنێو یەکێتی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە ئەگەر لامەرکەزی بۆ سلێمانی هەبێت، خزمەتگوزارییان پێ دابین دەکرێت، بەڵام دەپرسم ”ئەگەر وایە بۆچی تائێستا خزمەتی شارەکەتان نەکردووە؟ تەنیا ١٥٪ی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حکوومەت گەڕاوەتەوە، ئەو پارەیەی دیکە لەگەڵ ئەو ٤٨٪ی بودجە کە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، بۆچی خزمەتگوزاری پێ نەکراوە؟ ئەوان نییەتی خزمەتکردنیان نییە“.
هەر لەمبارەیەوە عارف ڕوشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاى گه‌یاند، لامەرکەزیەت به واتای دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان دێت له ناوه‌نده‌وه بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كان له ئاستی پارێزگاکان، له‌وێشه‌وه بۆ قه‌زا و ناحیەکان. ”ئەگەر لامەرکەزیەت بەم شێوەیە بێت، په‌سنده و له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش به ڕوونى باس كراوه“.
جەختیشی کردەوە کە ”ناكرێ لامه‌ركه‌زیه‌ت بكرێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زیان گه‌یاندن به كه‌سایه‌تیی یاسایی و سیاسی و دارایی هه‌رێمی كوردستان، بابەتەکانی رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گەڵ به‌غدا، نوێنه‌رانی وڵاتان، رێكخراوه نێودەوڵەتییەکان، سه‌رچاوه‌ی وزه ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌بێت، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ده‌بێ بۆ هه‌موو پارێزگا و یه‌كه ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان بێت“.
عارف ڕوشدی نەیشاردەوە کە پێش هەموو لایەنێک پارتی باوەڕی بە لامەرکەزیەت هەیە و ”ئێستاش به‌شێكه له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت و به ڕێککەوتنی هه‌ر سی لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت، واته به‌رنامه‌ی هاوبه‌شه، بۆیه یه‌كێتی یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه نابێ به‌ده‌ر له‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی حكوومه‌تدا باسكراوه، كێشه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، هیچ پێویست به‌و هه‌موو لێدوان و خۆنواندنه ناكات، شوێنی باسكردن و جێبه‌جیكردنی هه‌ر بڕیار و یاسایه‌ك دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی کوردستانە کە پارله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستانن“.
باس‌نیوز
