دەست بە جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان دەکرێت
ئهمڕۆ یهكشهممه 17/5/2020، وهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردووهتهوه، تێیدا هاتووه: "ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆ تاوتوێکردنی بەزوویی جێبەجێکردنی یاسای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان لەگەڵ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆ بووەوە و بۆ هەمان مەبەستیش لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ هەریەکە لە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە گفتوگۆیان کرد".
ئهوهش خراوهته ڕوو: "وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزێگاکانی هەرێمی کوردستان، ڕێکار و میكانیزمەكانی جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 3ی ساڵی 2019ی تایبەت بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنووری شارەوانییەکان زیدەڕۆییان كراوەتە سەر، بە وردیی باس کرد و جەختی كردەوە، هەرچی زووە ڕێكارەكان بگیرێنە بەر بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییاندا و پێویستە هەموو هەماهەنگییەك هەبێت و بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبن".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئاماژه بهوهش دراوه: "وێڕای بەخاوەنكردنی زەوییە زێدەڕۆكان، پێشتر وەزیری شارەوانی ڕاى گەیاندبوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی ئەو خانووە زێدەڕۆیانە تاپۆ دەكات كە لەپێش مانگی ئاداری ساڵی 2018 لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی زێدەڕۆ دروست كراون، هەروەها پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكانیش چەندین لیژنەیان بۆ پێك هێنراوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات تاپۆ بكرێن".
باسنيوز
