لیستی برایه‌تی: هێزە عێراقییەکان توانای پاراستنی کەرکووکیان نییە
محه‌مه‌د كه‌مال,، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بارودۆدۆخی کەرکووک له‌دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـەوە رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌روات.
محەمەد کەمال هەروەها رایگەیاند، ئه‌و هێز و میلیشیایانەی لە کەرکووکن، توانای كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه‌یان نییه، ته‌واوی شاری کەرکووک به‌هه‌موو شارۆچکە و شارەدێکانی ره‌شاد، ریاز، حه‌ویجه و داقوق له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی جدین و رۆژانه تێیاندا خه‌ڵك ده‌كوژرێ و ده‌رفێنرێت.
سەرۆکی لیستی برایەتیی کەرکووک ئاماژەی بە بوونی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگاکە کرد و رایگەیاند، کاتێ حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق (2014- 2018) بنبڕکردنی داعشی راگەیاند، ”بە شەقامی قیرتاو هاتبووە کەرکووک“ و ئەو دیوی شەقامی نەدیتبوو کە پڕە لە داعش.
هەروەک محەمەد کمال رایگەیاند، حکوومەتی عێراقی ”باش دەزانێ“ بارودۆخی کەرکووک خراپە و رۆژانە داعش هێرش دەکات، پێویستە بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان سەقامگیریی ئەو ناوچانە بپارێزرێت، چونکە هێز و میلیشیا عێراقییەکان بە تەنیا، ناتوانن پارێزگاریی لە کەرکووک بکەن.
باس‌نیوز
