بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران: دەرمانی قڕكەر بەسەر جووتیاراندا دابەش دەكەین
حەكیم عەبدولڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران، رایگەیاند: "سنوورەكەمان بە ڕەز و باخ و زەویی كشتوكاڵی دەوڵەمەنە و بەپێی هەڵكەوتەی شوێنەكە، جووتیاران و خەڵكی گوندەكانی سنوورەكەمان بە شێوەیەكی بەرچاو روویان كردووەتە بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی و ڕەز و باخ، كەچی بەداخەوە ئێستا هێرشی (كوللە) ئەم زیندەوەرە زیانبەخشە لە سنوورەكەمان دەستی پێ كردووە، بۆ سەر رەز و باخ و بەروبوومە كشتوكاڵییانی ناوچەكە".
ئاماژەی بەوەش دا: "بۆ لەناوبردنی ئەم زیندەوەرە زیانبەخشە، دەستمان كردووە بە دابەشكردنی زیاتر لە (200) لیتر دەرمانی قڕكەری (كوللە) بەسەر جووتیار و خاوەن رەزو باخەكان، كە بە نرخی كەمتر لە 80% بازاڕ پێیان دەدرێت".
ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەم (كوللە)یە لە وڵاتێكی تر نەهاتووە بۆ سنوورەكەمان، بەڵكوو ساڵانە لەم وەرزەدا لە ناوخۆ سەر هەڵدەدات و لە كاتی نزیكبوونەوەی وەزرزی هاوین و گەرما خۆی نامێنێت و كەم دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر دەرمانی قەڕكەر بەكار بهێنێرێت، بۆ ساڵانی داهاتوو رێژەكەی كەمتر دەبێتەوە.
باسنیوز
