بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ دەچێتە بەغدا
ئاوارە حەمید، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەغدا لێژنەیەکی باڵای بۆ چۆنیەتى و بڕی وەرگەتنی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان پێک ھێناوە، ئهمڕۆ نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چووه بهغدا و سبهى لهگهڵ لێژنهكه، بهشداریی كۆبوونهوهیهك دهكات".
لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، ئاوارە حەمید دهڵێت: "حکوومەتی عێراق ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە تەواوی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێتەوە".
باسنیوز
