وەزارەتی شارەوانی: لە جێیەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی بڕیاریان لەسەر دراوە بەردەامین
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە حکوومەت بۆ وەزارەتی شارەوانی بڕیاری لەسەر داون، لە جێبەجێکردنیان بەردەوام دەبن.
کوردۆ شایان، گوتەبێژی وەرەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگەیاند: "لە کۆی ئەو پڕۆژانەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێش ھاتنی پەتای کۆرۆنا و جێبەجبێکردنی قۆناغەکانی پارێزبەندی لە پەتاکە بڕیاری لەسەر داون، ٤٦%ی پڕۆژەکان بەر وەزارەتی شاەروانی کەوتوون کە بریتی بوون لە پڕۆژەکانی ڕێگەوبان، ئاو و ئاوەڕۆ، ریسایکلین و پاککردنەەوەی خۆڵ و خاشاک".
گوتیشی: "زۆربەی ئەو پڕۆژانە کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن، تەنانەت لە کاتی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، نۆژەنکردنەوەی ڕێگەوبانی زۆربەی شار و شارۆچکەکان جێبەجێ کراوە و پڕۆژەکانی دیکەش نەوەستاون".
کوردۆ شابان، ڕوونیشی کردەوە: "ئەو بارودۆخەی کە ئێستا لە بواری دارایی ھەرێمی کوردستان دروست بووە، کار ناکاتە سەر وەستانی پڕۆژەکان، چونکە پێشتر بودجەیان بۆ تەرخان کراوە و حکوومەتیش ڕێگەی داوە بەشێک لە داھاتی شارەوانییەکان بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە بەکار بھێنین".
باسنیوز
