پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژرا
جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێوە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەکەی زەحمەتکێشان له هەڵگورد کوژراوە.
رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بە داخەوە هەواڵی ئەو روداوە دڵتەزێنە له ناو هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان له هەڵگورد راستە، کە به هۆیی دەمەقاڵەی ناو خۆیان بوە زۆر به داخەوە یەکێک له هاوڕێیان بەناوی هاوڕێ ئاروین گیانی بەختکردوە".
خەندان
