باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە

باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە
بارەگای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە مه‌دحه‌ت بێخه‌و دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020، باره‌گای بارزانی لە پرسەنامەیەکدا رایگەیاندووە: "به‌ڕێز، مه‌دحه‌ت بێخه‌و به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی نه‌سرین خانی خوشکتانمان پێگه‌یشت، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌که‌تان و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین".

ئاماژە بەوەش دراوە، "له‌ خودای گه‌وره داواکارین سه‌بر و دڵنه‌وایتان پێ ببه‌خشێت و گیانی نه‌سرین خانیش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات".









باسنيوز



Top