پەرلەمانتارێکی پارتی: هەموو بودجەی عێراقیش بنێردرێتە سلێمانی سەد مەترییەکەیان پێ تەواو ناکرێ
عزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی تاقمەکەی لاهوور جەنگی لەبارەی لامەرکەزی بۆ سلێمانی، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر سلێمانی دەسەڵاتێکی لامەرکەزی هەبێت، مانگانە ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن دۆلار لەبەردەستی ئیدارەی شارەکە دەبێت و ”دەتواندرێت سەدمەترییەکە تەواو بکرێت“.
لە بەرامبەردا به‌همه‌ن عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسۆنى پارتى ڕاى گه‌یاند: ”عزه‌ت سابیر و براده‌رانى یه‌كێتى باش ده‌زانن له ساڵى ٢٠٠٥ تا ٢٠١٤ ئه‌و بودجەیەی له به‌غداوه هاتووەتە هەرێمی کوردستان، ٤٨٪ی بۆ سلێمانى بووە، بەڵام نه‌یانتوانىوە به‌م بڕه پاره‌یه شه‌قامى سەد مه‌ترییه‌كه ته‌واو بكه‌ن“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ”هه‌موو بودجه‌ى كوردستان و عێراقیش بخرێتە ژێر ده‌ستیان، ئه‌وان پرۆژه‌ى پێ ناكه‌ن و ڕابردووى ئه‌وانیش شاهیده، هیچ پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژییان له‌م سنوره نه‌كردووه تاوه‌كو بتوانن ئه‌و شه‌قامه ته‌واو بكه‌ن، بۆیە هەر شەقامەکە دروست ناکەن“.
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاشکرای کرد کە ئێستاش داهاتی ناوخۆی سلێمانی بەشی تەواوکردنی سەد مەترییەکە دەکات و گوتی: ”ئه‌وان له پڕۆژەی لامه‌ركه‌زی یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانى سەرۆکایەتیی حکوومەت كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئامانجیشان دژایه‌تیكردنى حکوومەتە، ده‌یانه‌وێت حكوومه‌ت نه‌توانێت چاكسازى بكات له سنوورەکەیان“.
دووپاتیشی کردەوە: ”یەکێتی بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆری بە نایاسایی کردووەتە مووچەخۆر، له یاسای چاكسازى زه‌رمه‌ندى یه‌كه‌مە، بۆیه ئه‌م هه‌موو كێشانه‌یان له كوردستان دروست كردووە، ئه‌م هه‌موو لێدوانه‌ى به‌رپرسه‌كانیان ده‌یده‌ن له باره‌ى لامه‌ركه‌زى و جووڵاندى هێز بۆ زینى وه‌رتێ، هه‌مووی هۆكاره‌كه‌ى دژایه‌تیكردنى چاكسازییه، ئەگەر سبەی ئەنجوومەنی وەزیران بڵێت چاكسازى ناكه‌م، هه‌موویان ده‌بنه ماستى مه‌یو و كوردستان ئارام ده‌بێته‌وه“.
مەحموود سەنگاوی ئەو کاتەی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی (باس) ئاشکرای کرد کە یەکێتی بەهۆی چاکسازییەوە زیانێکی گەورەی لێدەکەوێت و مووچەی هەزاران کادیری کە بە شێوەی جۆراوجۆر کراونەتە مووچەخۆر، دەبڕدرێت.
باس‌نیوز
