بەرپرسێکی کورد لە کەرکووک هۆشداری لە دروستبوونی مەترسییەکی گەورە دەدات
ڕەسووڵ ڕەئووف، بهرپرسی مهڵبهندی كهركووكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دۆخی کەرکووک مەترسیدارە، چونکە ”دەست بە چەکدارکردنی پێکهاتەی عەرەبی سوننە لەم پارێزگایە کراوە، ئەو دەسەڵاتەشی لە کەرکووک هەیە، ئەوەی پێخۆشە و لە لایەکەوە چەک لە ناوچە کوردنشینەکان قەدەغە دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە ناوچە عەرەبییەکان چەکدار دەکەن، ئەوەش لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ناوچە کوردستانییەکان لە ٢٠٠٣ تاوەکوو ٢٠١٤ کێشەیان لەسەر هەبووە، بەڵام “بە درێژایی ئەم ماوەیە، کورد لە کەرکووک خاوەنی دەسەڵاتی ئەمنیی شار بووە، بەڵام لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە بەغدا دەسەڵاتدارە، ئەم دۆخەش له بهرژهوهندیی خۆی بهكار دههێنێت، هێزه ئهمنییهكان بهدهست عهرهبهوهن، له بهرژهوهندیی خۆیان سێكتهری سهربازی و سیاسی و ئابووری بەکار دەهێنن”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم دۆخەی بەسەر دەغڵودانی جووتیارانی کورد دێت، بەشێکە لەو شەڕەی لە دژی کورد هەڵگیرسێندراوە، “بۆچی دەغڵودانی کوردان هەموو ساڵێک دەسووتێت، کەچی دەغڵودانی ناوچە عەرەبییەکان ناسووتێت؟ تەنانەت کە ئاگریش دەبێت، ئاگرکوژێنەوەی کەرکووک بەپێی پێویست بە دەنگ دۆخەکەوە ناچێت، چوون گوتوویانە پووش و پەڵاش سووتاوە، تاوەکوو جووتیارە کوردەکە قەرەبووی پێنەدرێتەوە، ئەمەش مانای وایە کە شتەکان بە پلان دەڕۆن”.
هەر لەمبارەیەوە د. مهدحهد سلێمان، مامۆستای زانكۆ كه خۆی خهڵكی كهركووكه رایگەیاند، كهركووك فرۆشرا، ”هەموو دونیا دەزانێت و خۆشیان دانیان پێداناوە، چەندین فەرماندەی سەربازی كەركووكیان فرۆشت، لە سایەی ئەو فرۆشیارانەوە ئێستا کەرکووک و گوڵاڵە و ناوچەکانی دیکە تەعریب دەکرێت و کوڕی کورد تیرۆر دەکرێن".
جەختیشی کردەوە کە "هەڵەی ئەوان وای كرد هەزاران کورد دەربەدەر بن، ئێستاش جووتیارانی کورد لە گوندەکاندا بە سووتاندنی بەری ڕەنجی ساڵێکیان، دەردەکرێن، پۆستەکانی کەرکووک لە کوردان وەردەگیرێنەوە، ئەمانە هەمووی دەرئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧یە“.
باسنیوز
