سلێمانى.. دوو منداڵ به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/5/2020، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا یٔه‌م دوو منداڵه له‌ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌یٔیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و شاری سلێمانی، به ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست دا".
باس له‌وه‌ش كراوه، هه‌ردووكیان یٔۆتۆمبێل كردوونی به‌ژێره‌وه و له‌به‌ر سه‌ختیی برینه‌كانیان، گیانیان له‌ده‌ست داوه، "بۆیه پێویسته له‌سه‌ر شۆفێران، هه‌میشه بوونی منداڵ و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌وبان له‌به‌رچاو بگرن".
باسنيوز
