ئەحمەد تورك: هەڵوێستەکانی ئاکشەنەر لەبارەی هەدەپەوە هەڵەن
ئەحمەد تورک لە هەمانكاتدا ئاماژە بەوە دەدات، ئەگەر ئومێدیك بەدی بكات بۆ چارەسەركردی كێشەی كورد، دەست دەخاتە ناو دەستی مەڕاڵ ئاكشەنەریش.
ئەحمەد توركی لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (T24)ی توركی، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ناكرێت هەدەپە و پەكەكە بخەنە یەكڕیزەوە، چونكە سیاسەتی هەدەپە جیایە لە پەكەكە.
ئەو سیاسەتمەدارە کوردە دەڵێت: "ئێمە لە توركیا نامانەوێت بەرگری بكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد، بەڵكوو دەمانەوێت كێشەی كورد چارەسەر بكەین، بۆیە ئەگەر ئومێدێك لەو ڕووەوە بەدی بكەم، دەست دەخەمە ناو دەستی ئاكشەنەر و دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە".
تورك پێی وایە ناكرێت بە هەدەپە بڵێت تیرۆریست، چونكە ٦ ملیۆن دەنگدەری ئەو پارتەش دەكەیتە تیرۆریست، بۆیە دەبێت ئەو زمان و سیاسەتە بەرامبەر بە هەدەپە بگۆڕدرێت.
باسنيوز
