باکووری کوردستان.. بەهۆی هێرشێکەوە بەرپرسێكی ئاكەپە کوژرا

باکووری کوردستان.. بەهۆی هێرشێکەوە بەرپرسێكی ئاكەپە کوژرا
شەوی ڕابردوو لە باتمانی باكووری كوردستان، هێرشێكی چەكداری کراوەتە سەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارەوانیی سەر بە ئاكەپە و زۆر بە سەختی بووە و ئەمڕۆ شەممە گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیاوە بڵاو كراونەتەوە، دوێنێ هەینی درەنگانی شەودا، دوو چەكداری نەناسراو، هێرشیان کردووەتە سەر (خەیرەدین مەتە) ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی (كۆزلووك)ی سەر بە پارێزگای باتمان لە باکووری کوردستان و ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێك ئەو هێرشە چەكدارییەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام لە سۆسیال میدیا و لەلایەن چەند بەرپرسێكی ئاكەپەشەوە، پەكەكە تۆمەتبار دەكەن بە هێرشێكی لەو جۆرە.












باسنيوز




Top