فەرماندەیەکی پێشمەرگە: کوردی ئێزدی خوازیاری گەڕانەوەی پێشمەرگەن بۆ شنگال

فەرماندەیەکی پێشمەرگە: کوردی ئێزدی خوازیاری گەڕانەوەی پێشمەرگەن بۆ شنگال
بەڕێوەبەری فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال، ئاشکرای دەکات، ئەو خەڵکەی گەڕاونەتەوە شنگال، داواکارن هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکە و ئێستا خەڵکی سڤیل لەو دەڤەرە خۆیان چاودێریی ڕەوشی ئەمنیی خۆیان دەکەن.

لەمبارەوە قاسم شەشۆ، بەرپرسی فەرماندەیی هێزی پێشمەگەر لە شنگال ڕایگەیاند: "خەڵکی شنگال گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتە کە پێشمەرگە لە شنگال نەبێت، ئەمنیەت و ئاوەدانی لەو سنوورە دابین نابێت و تووشی کوشتوبڕێکی دیکە دەبنەوە، بۆیە بەشێکی زۆریان ناوێرین بگەڕنەوە شوێنی ژیانی خۆیان، بۆیە هەرکاتێک پێشمەرگە بگەڕێتەوە، هەموو خەڵکی ئاوارەش دەگەڕێنەوە، ئێمە لە مەزارگەی شەرفەدین بەپێی ئەو باوەڕەی بۆ خەڵکی شنگال چێ بووە، دەستمان بە نۆژەنکردنەوەی خانووەکان کردووە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە گوتیشی: "عەرەبەکان گەڕاونەتەوە سنووری شنگال و ئەمەش بووەتە ترس لەلای خەڵک و خێزان و چەکدارەکانی داعشیش ئەوە بە دەرفەتێک بۆ خۆیان دەبینن کە جارێکی دیکە کارەساتێکی دیکە بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بهێنن، چونکە ئەو عەرەبانە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال چاوساغ و هاوکاریان بوون".











باسنیوز



Top