وه‌زیرى ته‌ندروستى: به‌داخه‌وه ئێستا هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نین
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستى ڕاگه‌یاند: "داوا لە هاووڵاتییان ده‌كه‌م ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزى دژى په‌تاى كۆرۆنا جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها له قه‌ره‌باڵغى دوور بكه‌ونه‌وه و ماسك و ده‌ستكێش به‌كار بهێنن، چونكه كۆرۆنا ماوە و کۆتایی نەهاتووە".
باسى له‌وه‌ش كرد: "به‌داخه‌وه ئێستا هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نین و قه‌ره‌باڵغى به‌ریه‌ككه‌وتنیان زۆره، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمە مایەی نیگەرانییە".
د. سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ئه‌ركی هاووڵاتییانه كه خۆپارێزی بكەن و پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان، كه‌م كه‌سیش هه‌یه ماسك به‌كار بهێنێت، پێویسته هاووڵاتییانی خۆمان هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان خۆیان بپارێزن" .
وەزیری تەندروستی دووپاتی دەکاتەوە كه هێشتا مەترسیی کۆرۆنا ماوە، دەشڵێت:"ڕاستە لە هه‌رێمى کوردستان بارودۆخ لەژێر کۆنترۆڵە، بەڵام مه‌ترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كورستان به‌رده‌وامه، له چەند ڕۆژی ڕابردووش حاڵەتی تازە تۆمار کراوە و لە نەخۆشخانەش تووشبوانى ڤایرۆسەکە ماون".
باسنيوز
